پەشیمانم لە دڵداری
سوتاوم لەدەست خەم و ئازاری
پەشیمانم کەتۆم ناسی
دڵم دا بەتۆ زۆر بە کەساسی
نەعلەت لەو ژیانەی تۆی بەمن ناساند
درەختی خۆشەویستی لە دڵم دا چەقاند
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بوی هاوار دەرحەق بە ژینم
نەعلەت لەو ژیانەی تۆی بەمن ناساند
درەختی خۆشەویستی بە من دا چەقاند
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بوی هاوار دەرحەق بە ژینم
مـوزیک
نازانم چۆن باوەڕم پێت کرد
ژیانم قوربانی خاکی بەر پێت کرد
بە قسەی شیرین منت فریودا
تا ئەو دڵەی من بەجارێ شێت کرد
ئاخر تۆ مانای ئیشقت نەزانیووە
وەفا و سۆزی کوردانت هەرگیز نەدیووە
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بوی هاوار دەرحەق بە ژینم
ئاخر تۆ مانای ئیشقت نەزانیووە
وەفا و سۆزی کوردانت هەرگیز نەدیووە
بڕۆ نامەوێ ئیتر باڵات ببینم
بێوەفا بوی هاوار دەرحەق بە ژینم
کـۆتـایـی