menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Gulla Ganm - گوڵە گەنم

Zakaria Abdullahuatong
niya91huatong
Lirik
Rekaman
گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەس بێ و ئیتر وازبێنە

لە یادیشا لەخەم گەڕێ، ناوی ئەم باسە مەهێنە!

تۆ تەماشای دنیا بکە، چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە؟!

تۆ بڕوانە عاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە؟!

من ئەم وشە لە کوێ بێنم تا گوناهێ بەناوی کەم؟!

من ناتوانم کلدانی تۆ هەر دڵێ بێ و لەچاوی کەم!

کە دەورانی دنیا وابێ، کە گۆڕانی لەخۆڕا بێ

عاشق بە گەمەی دەستی خەم، عیشقیش بە کاروانسەرا بێ!

من دەواری نیشتیمانێکم لە کۆڵە، بۆ بەس نەبێ؟!

هەوارێکی وێرانم لێ بە جێماوە، بۆ کەس نەبێ!

بۆ کەس نەبێ، بۆ کەس نەبێ، بۆ کەس نەبێ

بۆ بەس نەبێ، کە عیشق لەژێر هەرەس دابێ؟!

عیشق لەژێر ڕەحمی چەقۆ و مەرگی تازەی هەوەس دابێ!

ئەرێییی یێیی یێیی

گوڵە گەنمە کۆچەریەکەم، با بەس بێ و ئیتر وازبێنە!

لە یادیشا لەخەم گەڕێ، ناوی ئەم باسە مەهێنە!

تۆ تەماشای دنیا بکە، چەند زوو دەڕوا و چەند گۆڕاوە؟!

تۆ بڕوانە عاشقان و چەند براوە و چەند دۆڕاوە؟!

Selengkapnya dari Zakaria Abdulla

Lihat semualogo

Kamu Mungkin Menyukai