menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Ibrahim Tatlises

Zhirwan Sabahhuatong
Nehad⭐KURDhuatong
Lirik
Rekaman
Upload ( Nehad Barznje)

Text ( Nehad Barznje)

_______

لە یادمە و لەیاد ناکەم کە پێت گوتم ناتناسم

گوتت لە یادم بکە و لای خەڵک نەکەی باسم

هەتا گوتت لێم دووربە بێ تۆ بەهەشتە ژینم

گوتت هەرگیز نامەوێ بۆ جارێکیش بتبینم

خۆ تاوانم نەکردبوو نازانم بۆچی گۆڕای

تۆ پەپوولەی وەرزم بووی لە باخی عاشقم تۆرای

بەڵام ئێستا و داهاتووش بە عەشقی تۆوە دەژیم

دوور لە تۆ بێ ئەدرەسم نازانم من کێم و چیم

٭٭٭٭٭٭مـۆسـیـقـا٭٭٭٭٭٭

بڕۆ ڕێت لێ ناگرم ژیان بێ من بگرە بەر

بەڵام تاجی دۆڕاویت بۆ تاهەتا بخە سەر

یاخوا زمانت لاڵ بێ ئەی عاشقی شەرمەزار

چۆن هاتە سەر زمانت بڵێ ی ناتناسم بێزار

تاوەکو دوێنێ جێگات لەم شارە باوشی من بوو

ئەمڕۆش ڕۆیشتی ڕێگەی ئەم عشقەت لەبەرچاو ون بوو

دوێنێ بێ کەس بووی هەر من کەست بووم ئەی شۆخی شار

ئەی بۆچی ئەمڕۆ ڕۆشتی جێت هێشتم لە نێو ئازار

( کـۆتـایـی )

Selengkapnya dari Zhirwan Sabah

Lihat semualogo