نوری روخسارت وەدەرخە
حسن ریرەك
مالك كریم
نوری روخسارت وە دەرخە
دەردی بێ دەرمانە شەو
نوری روخسارت وە دەرخە
دەردی بێ دەرمانە شەو
زولمەتی زلفت لە سەر رووتە
لەرۆژ میوانە شەو
زولمەتی زلفت لە سەر رووتە
لەرۆژ میوانە شەو
m.k
دوێ شوكور مەردانە من
رێم بردە ناو زولفی سیات
دوێ شوكور مەردانە من
رێم بردە ناو زولفی سیات
تا بزانن ئەهلی مولكی
دل قەلای مێردانە شەو
تا بزانن ئەهلی مولكی
دل قەلای مێردانە شەو
m.k
هەر لە مەغریب تا بەیانی
بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە مەغریب تا بەیانی
بێ وچان دێت و دەچێ
هەر لە دوی خورشیدی خاوەر
وێل و سەر گەردانە شەو
هەر لە دوی خورشیدی خاوەر
وێل و سەر گەردانە شەو
m.k
قەدری شەو جا بگرە ئاشق
شەمع و پەروانە دەلێن
قەدری شەو جا بگرە ئاشق
شەمع و پەروانە دەلێن
سۆزو گریەی شەمع هەر شەو
سوتنی پەروانە شەو
سۆزو گریەی شەمع هەر شەو
سوتنی پەروانە شەو
m.k
كوێرو نا بینایە ئێستاكە
لە داخی رۆژی رووت
كوێرو نا بینایە ئێستاكە
لە داخی رۆژی رووت
بۆیە رەش پۆش و فەقیرو
مات و بەستە زمانە شەو
بۆیە رەش پۆش و فەقیرو
مات و بەستە زمانە شەو
m.k
عاشق و مەعشوق لە رۆژدا
خۆ دە پارێزن لە خەلك
عاشق و مەعشوق لە رۆژدا
خۆ دە پارێزن لە خەلك
گەر پەنایی چاكت دەوێ
بۆ ئەو دووە بروانە شەو
گەر پەنایی چاكت دەوێ
بۆ ئەو دووە بروانە شەو
كۆتایی