نا نا مەڕۆ ، نا نا مەڕۆ
بەرگەی غەریبیت ناگرم
نا نا مەڕۆ ، نا نا مەڕۆ
بەرگەی غەریبیت ناگرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
هۆ پەرووانەی چرای ژینم
بۆچی ئێستا دوورە چرای
بۆ بە ماچێ نامسوتێنی
بۆ لە ئیشقی من دابڕای
هۆ پەرووانەی چرای ژینم
بۆچی ئێستا دوورە چرای
بۆ بە ماچێ نامسوتێنی
بۆ لە ئیشقی من دابڕای
خوایە مووی لێ بێ زمانی
ئەوەی کە بەو دەردەی بردین
لەناو دەریای ئەم عەشقەدا
بەبێ خەتا لێکیان کردین
خوایە مووی لێ بێ زمانی
ئەوەی کە بەو دەردەی بردین
لەناو دەریای ئەم عەشقەدا
بەبێ خەتا لێکیان کردین
نا نا مەڕۆ ، نا نا مەڕۆ
بەرگەی غەریبیت ناگرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
ئەو ئاواتەی هەمبوو لەژین
هەر بەتەنها تۆ بوویت و بەس
من ڕێبواری ڕێگای وێڵ بووم
تۆم دانابوو لەجێی گشت کەس
ئەو ئاواتەی هەمبوو لەژین
هەر بەتەنها تۆ بوویت و بەس
من ڕێبواری ڕێگای وێڵ بووم
تۆم دانابوو لەجێی گشت کەس
من سەبوریم بەتۆ ئەهات
تۆش بەبێ ڕێی لە شیعری من
کەچی ئێستا لەناکاودا
ڕۆشتی و لەمن بووی بە دوژمن
من سەبوریم بەتۆ ئەهات
تۆش بەبێ ڕێی لە شیعری من
کەچی ئێستا لەناکاودا
ڕۆشتی و لەمن بووی بە دوژمن
نا نا مەڕۆ ، نا نا مەڕۆ
بەرگەی غەریبیت ناگرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
ڕێبوارێکی سەرشێت مەبە
نەکا لەدووری تۆ بمرم
.... کۆتایی