menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Qeder

Zakaria Abdullahuatong
yvonnewanghuatong
Testi
Registrazioni
من نەمدەزانی ئەوین وەهایە!

قەدەرم هەمووی، وا لە ئەشقایە

خۆشەویستیی تۆ، هێند لە دڵمایە

چارەنووسم لەگەڵ تۆ دایە

نەمزانی هێندە دڵم شەیدایە!

بێ تۆ هەڵناکەم، هیچ لەم دونیایە

نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!

ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری

من چی بکەم قەدەرە، لە توانام بەدەرە

ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە

ئیشقی تۆ لێی داوم، من بێ تۆ ڕوخاوم

شێتی تۆم تا ماوم، بێ چارە و داماوم

من چی بکەم قەدەرە، لە توانام بەدەرە

ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە

هەرگیز نەمزانی ئیشقت نووسراوە

لە ناو چاوانی من مۆرکراوە

دوعای ناشادی لە من خوێنراوە

لە تەختی قەدەر بۆم هەڵواسراوە

دەستی جادووکەر بۆ من براوە

تا هەیە شادی لێی دوورخراوە

نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!

ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری

من چی بکەم قەدەرە، لە توانام بەدەرە

ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە

نەمزانی دڵداری دەبێتە خەمباری!

ئاھ و گریە و زاری، دەشێوێ شەوگاری

من چی بکەم قەدەرە، لە توانام بەدەرە

ناگۆڕێ تا سەرە، جا ئیتر تۆش وەرە

Altro da Zakaria Abdulla

Guarda Tuttologo

Potrebbe piacerti