menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Namzani

Zakaria Abdullahuatong
SaMaN__KurDi💫Kurdhuatong
歌詞
レコーディング
نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی

ساردی ئەم وڵاتە لەناخی دڵدا دەکێڵی

ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە

بیرت چو بێ وەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە

توخوا بگـەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە

باخی هیواو عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە

چاوانی تۆ تەنیا ڕووناکی ڕێگام بو

باوەش و ئەگریجـەت پەنا و تەکیەگام بو

تۆ لێرە چیت بینی، وا بەجارێ گۆڕای؟

لە ئەشق و ئەوینی کورد بە جارێ تۆرای

دێوانە بووم من ئەگەر ڕۆژێ باوەڕم پێت کرد

تۆش بوی بەمۆدێرن و پشتت لەمنی شێت کرد

بەفری سپی زستانی ئێرە وا کاری لێت کرد؟

پاکی کردەوە وشەی ئەشق و لەدڵتی دەرکرد

توخوا بگـەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە

باخی هیواو عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە

من قەت نابم بەتۆ، تۆش نابی بە ئاوات

من باوەڕم پێت کرد، تۆش باوەڕت دۆڕاند

ئێستا وا دەزانی هێشتا هیچ نەبوە؟

دوێنێ ئەشقێکی پاک، ئەمڕۆ لەبیرت کردوە

نەمزانی ڕۆژێ دادێ گیانە تۆ بەجێم دێڵی

ساردی ئەم وڵاتە لەناخی دڵدا دەکێڵی

ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە

بیرت چو بێ وەفایی لای ئێمە گەلێ سەختە

توخوا بگـەڕێوە بەبێ تۆ دڵ سەرگــەردانە

باخی هیواو عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە

Zakaria Abdullaの他の作品

総て見るlogo

あなたにおすすめ