menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

هانی - بمشارەوە | Hani bmsharawa

SIZOhuatong
prudy_boihuatong
가사
기록
-intro-

بمشارەوە لە چاوی شار

لەم خەڵکە بێ بەزەییە..

لەم زەمانە سارد و سڕەی

لە گشت سۆزێک بێ بەرییە💔

لە مەملەکەتی ڕەشەباو

تاعونیشا خۆشمئەوێی

تۆش وەرە ناو چاوانمەوە

گوڵم نەبا ھەڵبووەرێی

لەوەتەی تۆم خۆشویستووە

نەفرەتێک شوێنم کەوتوە

زمانی شار ھەروەکو مار

شوێن ماچەکانمان کەوتووە..

ئاخر گوڵم، بە ئەشقەی تۆ

کفرێکی گەورەم کردووە؟

بە سۆزی تۆ بتەکانی

ھەموو شارم شکاندووە

_.-._.-._.-._.-._.-._

بمشارەوە لە نیگایەکی

نێوخۆتا تا ون نەبووم

تا ئەم ڕۆژگاری دووکەڵە

ھەموو تەمەنی نەبردووم!

بەچپە سۆزت ئەدوێنم

بە نیگای تەڕ عەشق ئەکەین

لەم شارە بێ داڵدەیەدا

لە کام دەرگای خەونا بدەین

لێ ناگەڕێن خەونی گوڵێک

خەونی گەڵایەک بێتە دی!!

گۆرانی چی و پەپولەی چی؟

ئێوارەی چی و گۆرانی چی

مەگەر خەونێک داڵدەمان بات

تێیدا ببین بە دوو باڵدار

دوور دوور بفڕین

دوور دوور بڕۆین

نەمانگاتێ ..زمانی شار

-

سیزۆ🕊SIZO

SIZO의 다른 작품

모두 보기logo

추천 내용