menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Bgarewa

Zakaria Abdullahuatong
nightwing364huatong
가사
기록
بگەڕێوە بۆ کوێ دەڕۆی؟!

لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی؟!

لە ئامێزی من بترازێی

لە هەر کوێ بی پەناهەندەی!

بگەڕێوە نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی!

بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

ماوەیەکە ڕازی دڵم بە تۆ نەبێ ناکرێتەوە!

بەسەرهاتی عیشقی ئێمە تا دنیایە نابڕێتەوە!

بگەڕێوە، چیدی ئاھ و هەناسەی من با نەتگرێ!

بگەڕێوە تۆ، نەوەک ئیتر لە باخی دڵم هەڵوەرێی!

شەوان لەگەڵ یادگاری تۆ سەر دەخەمە نامورادی!

تا ئەو ساتەی دەتبینمەوە، نازانم لە کوێیە شادی!

بگەڕێوە ژیانی ئێرە نەبادا مردن بێتە ڕێ!

بگەڕێوە

بگەڕێوە

بۆ کوێ ئەڕۆی؟!

لە کوێ هەوارت

لە کوێ هەوارت هەڵدەدەی؟!

بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم

بە تۆ نەبێ ئاگری دڵم

بە هیچ کەسێ دانامەرێ!

بە هیچ کەسێ دانامەرێ!

دانامەرێ!

Zakaria Abdulla의 다른 작품

모두 보기logo

추천 내용