Upload ( Nehad Barznje )
Text ( Nehad Barznje )
_____
باش دەزانم ڕۆژێک دەڕۆم سەرم هەڵدەگرم
بەبێ ئومێدی لە شاران بە تەنیا دەمرم
بەبێ ئومێدی لە شاران بە تەنیا دەمرم
من ناچارم کە جێت بێڵم گوڵی شیرینم
با لە داخی جوانی تۆ من بە خەم نەمرم
با لە داخی جوانی تۆ من بە خەم نەمرم
٭٭٭٭٭٭مـۆسـیـقـا٭٭٭٭٭٭
بەسیەتی ناتوانم بدوێم زمانم لاڵ بوو
خۆشیم نەدیت بە چاوانم هەر خەم لەلام بوو
خۆشیم نەدیت بە چاوانم هەر خەم لەلام بوو
ئەزانم تۆش ئەکەن بە بوک لە منت ئەستێنن
ڕێگای دوورم ئەگرمە بەر با نەم سوتێنێ
ڕێگای دوورم ئەگرمە بەر با نەم سوتێنێ
٭٭٭٭٭٭مـۆسـیـقـا٭٭٭٭٭٭
من بێزارم ئا لەم ژینە چیم لێرە ماوە
ئەوەی خۆشی بێ لە دونیا لە دەستم داوە
ئەوەی خۆشی بێ لە دونیا لە دەستم داوە
خودا حافیز لە تۆ ئەی یار وا جێت ئەهێڵم
وەک کۆرپەێک لاوی شیرنت لە دڵ دەنوێنم
( کـۆتـایـی )