menu-iconlogo
huatong
huatong
avatar

Najmadin xulami نامەکانت

Rebin kurdihuatong
🎗️‏‪REBIN☀KURDI‬‏🎗️huatong
เนื้อเพลง
บันทึก
نەجمەدین غولامی

نامەکانت

حاڵی من خاسە بەقوربان

نامەکانت ها لەکوێ

چاوەڕێتم وەک هەمیشە

قەولەکانت ها لەکوێ

پێکەنینت وەک شەماڵە

باخی دڵ ئاوا نەکا

ئەم بەهارە چۆن نەهاتی

لێوەکانت ها لەکوێ

حاڵی من تافی دەزانێ

وا خەریکە وشک ئەوێ

پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو

زوڵفەکانت ها لەکوێ

سەت چلەم کێشا لەبۆ تۆ

ئەی هەناسەی ئاخەرم

ڕوحی من هێزی نەماگە

دەستەکانت ها لەکوێ

خۆت وتت هەر چاوەڕێمی

تا لەغوربەت دێمەوە

من خەریکم دێم عەزیزم

چاوەکانت ها لەکوێ

من گلە ناکەم لەتۆ ئەی

هاونیشینی وێنەکەم

چۆن دڵت دێ لێم نەپرسی

شیعرەکانت ها لەکوێ

پێشکەشتان

เพิ่มเติมจาก Rebin kurdi

ดูทั้งหมดlogo