حەیفە گیانە
حەیفە هەزار جار بۆ خۆشەویستم
بۆ کەسێ ویستم بە دڵ بە ئازار
حەیفە،،، حەیفە
تەنیا وشەیەک بگۆڕێ مانای
چیرۆکی گەورەی عەشقی دو دڵدار
تۆ کە باوەڕت خۆشەویستی بوو
دنیا لات خەون عەشق راستی بوو
تۆ خۆت پێت وابو ئێمە دوو کەسین
بێ یەک بی کەسین، بۆیەک نەفەسین
ئاخر چۆن نەگریم نەڵێم بە هاوار
حەیفە حەیفە حەیفە هەزار جار
حەیفە حەیفە ئاوای بەسەر هات
دڵی ئەم عەشقە بەدەست تۆ دەرهات
حەیفە حەیفە گیانە حەیفە
حەیفە حەیفە هەزار حەیفە
لە هەر شوێنێ هەر جێگایە
هەر درەختێ هەر ڕێگایە
کە ئەمبینن لێمەپرسن کوانێ کوانێ کوانێ
منیش بێدەنگ بە خەمباری
بە ئاهی ساردی ناچاری
ئەڵێم حەیفێ بۆ دونیاێ ئاخ بۆ زەمانێ
لە هەر شوێنێ هەر جێگایە
هەر درەختێ هەر ڕێگایە
کە ئەمبینن لێمەپرسن کوانێ کوانێ کوانێ
منیش بێدەنگ بە خەمباری
بە ئاهی ساردی ناچاری
ئەڵێم حەیفێ بۆ دونیاێ ئاخ بۆ زەمانێ
من نازانم ئێستا تۆ گوێت لەم قسانەیە
چاوەکانت پڕگریانە پڕ فرمێسکی بە هانەیە
بە ئاهی من دڵت ئەگرێ ئاهی پەشیمانی
ئەڵێی چیمکرد بەتۆ بە خۆم
حەیف حەیف نەمزانی
حەیفە حەیفە ئاوای بەسەر هات
دڵی ئەم عەشقە بەدەست تۆ دەرهات
حەیفە حەیفە گیانە حەیفە
حەیفە حەیفە هەزار حەیفە
حەیفە حەیفە ئاوای بەسەر هات
دڵی ئەم عەشقە بەدەست تۆ دەرهات
حەیفە حەیفە گیانە حەیفە
حەیفە حەیفە هەزار حەیفە