ata qaradaxi
soz
ashqi
خۆت مەدەرە دەست قەدەرو
خاکی ئەم رۆحەم مەکێڵە
کە ھەر ئەشڕۆی چی گلەی و
یادگار ھەیە بە جێی بـــێڵە
خۆت مەدەرە دەست قەدەرو
خاکی ئەم رۆحەم مەکێڵە
کە ھەر ئەشڕۆی چی گلەی و
یادگار ھەیە بە جێی بـــێڵە
ھەموو مانگێکم ئەزیزم
بۆتە مانگی سەفەر لێرە
ھەموو مانگێکم ئەزیزم
بۆتە مانگی سەفەر لێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم
بە ھەورێکا بۆ بنێرە
دەنگ و باسی غەریبیتم
بە ھەورێکا بۆ بنێرە
••••••••••••••••
کەسێک شک نابەم تا خەم و
رازی دڵی لا باس بکەم
چۆلی و خامۆشی ئەم شارە
نازانم چۆن پێناس بکەم
کەسێک شک نابەم تا خەم و
رازی دڵی لا باس بکەم
چۆلی و خامۆشی ئەم شارە
نازانم چۆن پێناس بکەم
ئەو دەمەی ماڵ ئاوایت کرد
خەمێکت کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێھێشتوەو
من وا ھەست ئەکەم غەریبم
ئەو دەمەی ماڵ ئاوایت کرد
خەمێکت کرد بە نسیبم
تۆ ئەم شارەت جێھێشتوەو
من وا ھەست ئەکەم غەریبم
••••••••••••••••
ئەم شارە کەسی تیا نەما
ھەر لە چۆلەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە
نەبا ئێمەت زوو لەبیر چێ
ئەم شارە کەسی تیا نەما
ھەر لە چۆلەوانی ئەچێ
وێنەی دوا دیدارمان بەرە
نەبا ئێمەت زوو لەبیر چێ
تخوا گوڵەتۆ بەم کۆچەت
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشت لە بیر کرد
سلێمانی لە یاد مەکە
تخوا گوڵەتۆ بەم کۆچەت
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
ئەگەر منیشت لە بیر کرد
سلێمانی لە یاد مەکە
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەکە
خەمێکی کەم بۆ زیاد مەک