menu-iconlogo
huatong
huatong
歌词
作品
ئاوازێکی نامۆیە، ئەو گوڵاڵە بۆچی دەوەرێ؟

ئەوە دەستی پاییزە؟ خەزانە؟

شنە بای ئاشقانە، لە کوێوەوە بەرەو کوێوە دێ؟

بەهاری شۆخە چاو بە گریانە

چرا خامۆشە لەگەڵ ئاوازی سوتانی دڵ

دەروونم پر هاوارە

لەگەڵ ئاوازی بە کوڵ

دەبێ چی بکەم خودایە؟!

هەر مەرگی عیشقە، بۆتە سەرمایە!

بۆتە سەرمایە

مرۆڤ خەونێکە، ژیان دەریایە!

ژیان دەریایە

بەهار ڕۆیی تێ پەڕی

بۆ نابینم بزەی لێوی ئاڵ؟!

بۆچی ناپشکوێ زەردەخەنە؟!

لە نەشئەی مەستی ئاسمانی روونی دەروازەی خەیاڵ

دڵ خۆشم بە ئاسمانی ساماڵ!

ڕێگای هەوراز و لێژە!

ئەم عیشقە پر ئافاتە

بۆ خەڵکی ووزەی ئەوەو!

بۆ منیش هەر نەهاتە!

ئەبێ چی بکەم خوودایە؟!

هەر مەرگی عیشقە، بۆتە سەرمایە!

بۆتە سەرمایە

مرۆڤ خەونێکە، ژیان دەریایە!

ژیان دەریایە

هەر مەرگی عیشقە، بۆتە سەرمایە!

بۆتە سەرمایە

مرۆڤ خەونێکە، ژیان دەریایە!

ژیان دەریایە

更多Zakaria Abdulla热歌

查看全部logo

猜你喜欢